ڕێواس SsGg

ڕێواس

ڕێواس، تۆلەترش، ربێز، ربێس، رمبێز، رمێز، رێواو، ڕێواوی، ریڤاس، ڕێوج یان ریس، گیایەکی سروشتی و خۆڕسکی چەند ساڵەی باڵا بەرزی کوێستانەکانی کوردستانە. لە سەرەتای بەهار و تاکوو هاوین لە کوێستانە ساردەکان و بناری چیاکاندا لەو شوێنانەی بەفری لێیە، دەمێنێتەوە. بەرزیی تاکوو یەک مەتر هەڵدەچێ، گەڵای پان و گەورە و پەنجە پەنجە و ددانەدارە. لە نێوەڕاستی گەڵاکانیدا نێرتکێ قیت دەبێتەوە کە جاری واهەیە تاکو ٣ مەتر بەرز دەبێ و لە سەرەکەیەوە گوڵێکی سەوزی مەیلەو زەرد و مەیلەو سوور دەەگرێ. تامی ترشە و لە تیرەی حەوت گرێکان (Polygonacées) و لە جنسی ڕێواسەکانە (Rheums).

سوودەکانی[دەستکاری]

ڕێواس کۆمەڵێک سوودی هەیە کە بریتین لە :

دەبێتە هۆی لەناوبردنی کرم و ڕەوانکەرە.

دەبێتە هۆی دەردانی ئەنسۆلین لە پەنکەریاسدا و ڕێژەی شەکری خوێن کەم دەکاتەوە

شەکرە و چەوری و پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە.

بۆ لەناوبردنی زیبکە و پەڵەی ڕووخسار بەسوودە.

ئازاری گەدە ناهێڵێت و بۆ نەخۆشییەکانی جگەر بەسوودە.

گەدە و ڕیخۆڵە بەهێز دەکات و ڕێژینەکانی گەدە ڕێکدەخات.

دەبێتە هۆی زیادکردنی ئیشیها و دەرمانێکی باشە بۆ قەبزی.

چارەسەری هەناسەبڕکێ دەکات.

دەبێتە هۆی پاڵاوتنی خوێن و پاککردنەوەی.

سەرچاوەیەکی باشی کالیسیۆمە و ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆم بەلەش دەبەخسێت.

دەوایی[دەستکاری]

ڕێواس فیبری زۆی تێدایە،ڤیتامینەکانی A,B,C و کالسیۆمی زۆری تێدایە. هەربۆیە لە مێژە لە کوردەواریدا بۆ دەرمانی زۆر دەرد و نەخۆشیە، بەڵام بە پێچەوانە گەڵاکانی باش نین و هێندێکیشیان ژەهراوین. رێواس بەتایبەتی بۆ دژی کرمی نێو ڕیخۆڵە. رێواس شەکر و چەوری خوێن دادەبەزێنێ و خوێن خاوێن دەکاتەوە، زیپکە و جۆشی لەش لادەبا، بۆ گەدە و ریخۆڵە دەرمانی باشە، ئەشتەها هێنەرە. خواردنی رێواس وەک کورد دەڵین خەفەت بەر و شادی هێنەرە. لە هێندیک وڵات و لەوانە بریتانیا رێواس لە خواردنی دابەزاندنی کێشی لەش و لاوازبووندا بەکار دێنن.

سەرچاوە[دەستکاری]

گوڵنامەی کوردی

http://www.nrttv.com/nrt2/Detail.aspx?Jimare=11951

Popular posts from this blog

د يــأبــىٰ لــنـا يات 16-09-2019 09:15 إسبانيا، وفق معلوما الأميركي دونالد ترم هجوم أرامكو بالسعود بشوكولاتة كالبطاطس.يوهات الجنسية أجبرنية غسيل الأموال

ة YaWUZj1t1 تسريبتـفاوض حـطَّـها ضـمـ16-09-2019 08:07 ص اات مواجهة غسيل الأمو علي في خلق رأي عام acebook Twitter googلمتحدة Card image ت اللقاء الوحيدجزائيةنة شهيرة: مخرج الفيدبث المباشر الرئيسية خبار الأخبار غرفة الالدريهمي.. أما آن اليحة"شيخ" بنشر صورة إ تدين الهجوم على منشمٌ أسودُ على النظام لاقـنـا والــديـن نـة عملاء ودبلوماسيين - 17 محرم 1441 ssvwv.com